هەڵگورد شێخ نەجیب: تەنیا یەک پێشمەرگەی بریندار لە نەخۆشخانە ماوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، 29 پێشمەرگەی برینداری هێرشە مووشەکییەکە نێردراونەتەوە ماڵەوە و تەنیا یەک برینداریان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و لەژێر چاودێری دایە.

رۆژی یەکشەممە، 05ـی نیسانی 2026، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی 24ـی مانگی رابردوو، کۆمەڵێک پێشمەرگە بریندار بوون، بەڵام ئێستا تەنیا یەک پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماوە."
 
بە گوتەی هەڵگورد شێخ نەجیب، ئەو پێشمەرگەیەی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، نەشتەرگەریی بۆ کراوە و "ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە".
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی لەوەشکرد: "29 پێشمەرگە چارەسەری تەواویان بۆ کراوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە."
 
بەرەبەیانی 24ـی ئادار، ئێران بە شەش مووشەک هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر؛ لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان: چەکمان لە ئەمریکا وەرنەگرتووە

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەدەنەوە و دەڵێن، هیچ جۆرە چەک و هاوکارییەکی سەربازییان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە، ئاماژە بەوەش دەکەن ئەو چەکانەی لەبەردەستیاندان "کۆنن و هی ئیستا نین".