لە سەلاحەدین دوو بارەگای حەشدی شەعبی بۆردوومان کران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای سەلاحەدین بارەگای دوو لیوای جیاوازی حەشدی شەعبی بۆردوومان کران، یەکێکیان لە سنووری قەزای خورماتووە.
 
یەکشەممە 5ـی نیسانی 2026، یاسین داوودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بارەگایەکی فیرقەی چوار، لیوای 52ـی حەشدی شەعبی لە گوندی پارەپارە لە سنووری قەزای خورماتوو بۆردوومان کراوە."
 
لیوای 52ـی حەشدی شەعبی سەر بە رێکخراوی بەدرە و مەهدی تەقی ئامرلی فەرماندەیەتی.
 
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا لە پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بارەگای لیوای 31ـی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری قەزای بێجی بۆردوومان کراوە، بەڵام زیانەکانی نەزانراوە."
 
لیوای 31ـی حەشدی شەعبی سەر بە گرووپی ریسالیوونە کە عەدنان شەحمانی ئەمینداری گشتییەتی.
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتەوە، نزیکەی 90 جار بۆردوومانی بارەگای هێزە جیاوازەکانی حەشدی شەعبی کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵەکە لە دەستی پۆلیس

لە کەرکووک منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەنێو جۆگەیەکدا دۆزرایەوە

لە گەڕەکێکی کەرکووک، خوێندکارێک کاژێر دووی شەو بە دەنگی گریانێک دەچێتە دەرەوە و دەبینێت منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەنێو جۆگەی ئاودا فڕێدراوە و خوێنی لێدەڕوات. پزیشکەکان دەڵێن کەمتر لە کاژێرێک بووە لەدایکبووە، لەکاتێکدا دەیان خێزانی بێمنداڵ لەبەردەم نەخۆشخانە ریزیان گرتووە بۆ ئەوەی ئەو کۆرپەیە لەخۆ بگرن.