رووداو هەولێر
لە پارێزگای سێرت -ی باکووری کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکدا، چوار هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا و شەش هاونیشتمانیی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2022، لەسەر رێگەی سەرەکیی نزیک لە کاراکایا سەر بە شارۆچکەی هاوێل لە پارێزگای سێرت روویدا و پاسێک کە ژمارەیەک کرێکاری دەگواستەوە، وەرگەڕا.
سەرەتا لە رووداوەکەدا دوو لە کرێکارەکان گیانیان لەدەستدا و هەشت کرێکار برینداربوون، بەڵام دوو کرێکاری بریندار لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. هەروەها تەندروستیی یەک لەو شەش بریندارانەی کە بۆ چارەسەریی لە نەخۆشخانەی فێرکاری پارێزگای سێرت-دان، ناجێگیرە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوی وەرگەڕانی پاسەکە لە ئەنجامی خێرایی بووە، شوفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووتە نێو کەندێکی نزیک لە کەناری رێگەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ