لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆلەمێرگ 12 سەربازی تورکیا بریندار بوون

05-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا 12 سەربازی سوپای تورکیا بە سووکی بریندار بوون.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چواری حوزەیرانی 2025 لەسەر رێگەی سەرەکی جۆلەمێرگ - چەلێ روویدا. 
 
مینی پاسێک، کە ژمارەیەک سەربازی دەگواستەوە لە رێگە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و وەرگەڕا. 
 
لەسەر ئەو زانیارییە تیمەکانی تەندروستی، ئافاد، بەرگریی شارستانی، پۆلیس و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. 
 
ئەو 12 سەربازەی لە رووداوەکەدا بریندار بوون، گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شاری جۆلەمێرگ. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆخی تەندروستیی سەربازە بریندارەکان باشە.
 
بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان، 199 هەزار و 905 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە، لە ئەنجامیاندا 684 کەس گیانیان لەدەستداوە و 111 هەزار و 928 کەس بریندار بوون. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.