مانگی ئایار لە تورکیا و باکووری کوردستان 30 ژن کوژران

05-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی تورکیا رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 30 ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون.
 
فیدراسیۆنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی حوزەیرانی 2025 راپۆرتی کوژرانی ژنانی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە مانگی ئایاردا لە تورکیا و باکووری کوردستان 30 ژن کوژراون کە تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 65 ساڵدایە.
 
لە کۆی ئەو 30 ژنەی کە کوژراون، 13 ژن هاوسەرگیریان کردووە، حەوت کەسیان زگورت بوون، پێنجیان بێوەژن بوون.
 
ئەو ژنانە 10یان لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون، شەش ژن لەلایەن هاوسەری پێشوویان کە لە جیابوونەوەدابوون، چوار ژن لەلایەن خۆشەویستەکانیانەوە، دوو ژن بەهۆی رەتکردنەوەی داواکاری خۆشەویستی و هاوژینی، دوو ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کوژراون کە دەیانناسن.
 
ئەو ژنانە 17یان لە ماڵەکانیان، چوار لە شوێنە گشتییەکان، چوار لە شوێنی کار و دوو ژنیش لە چۆڵەوانی کوژراون.
 
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی 'تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین'، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 41 ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون، کە کوژرانی 20یان گوماناوییە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".