رووداو - شاره‌زوور
براى هاوكار ده‌یویست خۆى له‌و كێشه‌یه بباته ده‌ره‌وه كه به‌هۆى كوشتنى كه‌سێكه‌وه تووشى بنه‌ماڵه‌كه‌یان هاتبوو، ئه‌و ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه زێدى خۆى، به‌ڵام هاوكار رێگریى لێ‌كرد له ترسى ئه‌وه‌ی نه‌بادا به‌ده‌ستى دوژمنه‌كانیان بكوژرێ، كه‌چى هاوكار خۆی له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
شه‌وى 27/6/2019 گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ناوى (هاوكار.ع.ف) كه خێزانداره و باوكى چوار منداڵ بوو، له‌لایه‌ن برایه‌كى خۆیه‌وه كوژرا. هاوكار له هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه داده‌نیشت، به‌ڵام به‌هۆى دوژمندارییه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌یان جێهێشتبوو.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئامۆزایه‌كى هاوكار كه تازه له زیندان هاتبووه ده‌ره‌وه، له‌نێو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له شارى سلێمانى ته‌قه‌ى له ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه به‌ناوى عه‌لى محه‌ممه‌د كرد و كوشتى. به‌و هۆیه‌وه بنه‌ماڵه‌ى هاوكار ناچاربوون شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان جێبهێڵن و بچنه گوندى كانى كه‌وه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى وارماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به (رووداو)ى گوت: "ئه‌و كه‌سه‌ى عه‌لى كوشت ئامۆزاى هاوكار بوو. به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان هه‌ڵاتبوون و گه‌ڕابوونه‌وه گونده‌كه‌ى خۆیان، برایه‌كى هاوكار ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه، به‌ڵام هاوكار له ترسى ئه‌وه‌ی براكه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سوكارى عه‌لییه‌وه بكوژرێ، رێگرى لێكردبوو، ئه‌ویش چه‌ند فیشه‌كێكى ته‌قاندووه و یه‌كێكیان به سه‌رى هاوكار كه‌وتووه".
ئه‌و ئامۆزایهى هاوكار بۆیه عه‌لى كوشتبوو، چونكه پێشتر به چه‌قۆ له كه‌سێكى داوه و ده‌ستگیركراوه و عه‌لى شایه‌تیى له‌سه‌ر داوه، بۆیه كاتێك له زیندان هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، عه‌لى كوشتووه.
كه‌سێكى نزیك له بنه‌ماڵه‌ى هاوكار گوتى: "ماڵى هاوكار هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى عه‌لیدا نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى كوژرانى عه‌لی له‌لایه‌ن ئامۆزایهكیانهوه، له ترسى تۆڵه‌كردنه‌وه هه‌ڵاتبوون".
رائید سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به (رووداو)ی راگه‌یاند :"دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی وارماوه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، برینداره‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ره‌ئوف به‌گ، به‌ڵام له‌وێ گیانى ده‌رچوو".
ئێستا بكوژه‌كه‌ی به‌پێى ماده 406 له یاساى سزادانى عێراقی دۆسیه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه. رائید سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت: "چه‌ند سه‌عاتێك دواى رووداوه‌كه توانیمان بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ین، ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیراوه كه تاوانه‌كه‌ى پێكراوه".
سه‌باره‌ت به هۆكارى كوشتنه‌كه‌ش، رائید سه‌ركه‌وت گوتی: "تۆمه‌تباره‌كه له ئیفادهیدا ده‌ڵێت هاوكارى برام پێی‌گوتم مه‌چۆ ده‌ره‌وه، منیش گوتم ده‌چم، له‌سه‌ر ئه‌وه بووه ده‌مه‌قاڵیمان، چه‌ند گولله‌یه‌كم ته‌قاند و یه‌كێك له گولله‌كان به‌ر هاوكار كه‌وت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ