رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکەوە لە شارۆچکەی تەکیەی کاکە مەند لە چەمچەماڵ سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە کاژێر 08:30 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 05-09-2020 روویداوە، عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوە و پێشتر کێشەیان هەبووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش دەڵێت "شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک دروستبووە و دواتر دوو کەس لە لایەکیان کوژراوە و کەسێکی دیکەش لە لایەنی دووەم".
هاونیشتمانییەک لە شوێنی رووداوەکە پەیوەندی بە تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، کە تەقەیەکی زۆر لەنێوانیاندا کراوە و ئەوانیشی کوژراون دووانیان بران و دەشڵێت: ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ دەشڵێت، لەسەر رووداوەکە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و هێزەکانیان بەچڕی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای چەند تەقەکەرێکی رووداوەکە بەردەوامە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ