ئاهەنگی خوولی 42ی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت

05-10-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2023 لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر ئاهەنگی دەرچوونی خوولی 42ی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت. سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، 4610 دەرچووی خوێندنی ساڵی 2022 - 2023ن.
 
د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ساڵی خوێندنی 2022 - 2023دا 4610 دەرچوومان هەیە کە لە 15 کۆلێژ و 95 بەش دەرچوون."
 
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی حکومی، ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و نوێنەرانی کۆنسوڵخانەکان بەشدار دەبن.
 
خوولی 42ی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لەژێر ناونیشانی "زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی" بەڕێوەدەچێت.
 
زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزراوە، لە ساڵی 1981 گواسترایەوە بۆ هەولێر، 16 کۆلێژ و 95 بەشی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە