ئومێد خۆشناو: پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروستدەکرێن

05-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر رووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پارک.
 
ئومێد خۆشناو، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت، پێنج پارکی گەورە دروست دەکرێن، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێنرێن و ئەم ساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێت.
 
پارکەکان لە ناوەندی شار دروست دەکرێن؛ یەکەمیان، لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، ئێستا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
 
دووەم، پارکی رەشکین لەسەر رووبەری 47 دۆنم زەوی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و ئێستا 50%ی کارەکانی تەواو بووە.
 
سێیەم، دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لەسەر رووبەری 4 دۆنم دروستدەکرێت؛ 6 ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و 80%ی کارەکانی تەواو بووە.
 
چوارەم، دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر رووبەری 7 دۆنم زەوی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.
 
پێنجەم، پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە رووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا. وێنە: AFP

سەرچاوەیەک لە هەسەدە و هاونیشتمانییەک بۆ رووداو: هێرشەکان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ بوونەتەوە

چالاکڤانێکی کورد لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی سووریا هێرشەکانیان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ کردوونەتەوە. کۆبانێ لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەبە، بەڵام هێرشەکان لە پارێزگای رەققەوەن