لە سلێمانی بەڵێندەرێک خۆی دەکوژێت

05-11-2020
ئالان نازم
نیشانەکردن خۆکوشتن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
لەم هەفتەیەدا دوو گەنج لە شاری سلێمانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا کە یەکێکیان بەڵێندەر بووە.
 
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 9:30 خولەکی شەوی رابردوو گەنجێکی تەمەن 30 ساڵی لە نهۆمی 13ی باڵەخانەیەکی شاری سلێمانییەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
بە گوتەی پۆلسی سلێمانی، گەنجەکە بەڵێندەر بووە، شوقەیەکی هەبووە لە شاری دایک لە نهۆمی 13، لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە بە تەنیا چووەتە نێو شوقەکەی، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک هەواڵی نەزانراوە، خێزانەکەی پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە و دەرکەوتووە کە لە شوقەکەی خۆیەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 
بە گوتەی هاوژینەکەی گەنجەکە کێشەی لەگەڵ هیچ کەس نەبووە، بەڵام رەنگە بەهۆی کارەکەیەوە ئەو رووداوەی بەسەر خۆیدا هێنابێت. گەنجەکە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
 
هاوکات هەر ئەم هەفتەیە، رۆژی یەکشەممە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لە گەڕەکی چیای شاری سلێمانی بە کڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، ئەو گەنجەی سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆی کوشتووە خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بووە، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی کێشەی خێزانی بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە