رووداو دیجیتاڵ
لیژنه‌ی باڵای ئۆپەراسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی بڕیاریداوە پێداچوونه‌وه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تاكپارێزیدا بكرێت و هه‌موو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی بكرێن.
ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنه‌ری به‌شێك له كافتریا، رێستۆرانت، هۆتێل و مۆتێله‌كاندا رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تیی گرتووه، "بۆیه پێویسته پێكه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین ئەگەرنا رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بینه‌وه".
قایمقامی سلێمانی دەشڵێت "رۆژانه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدان له زیادبووندایه، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین رووبه‌ڕووی سه‌ختی ده‌بینه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه حاڵه‌تی نه‌خوازراو و به چاوی خۆمان رووداوی ناخۆش ببینین".
بە گوتەی ئاوات محه‌ممه‌د، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، یه‌كه‌م مه‌رجی كاركردن جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه، به‌تایبەت به‌ستنی ماسک و به‌كارهێنانی پاككردنه‌وه و ره‌چاوكردنی رووبه‌ری شوێنه‌كه‌یە بۆ دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵخی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به پێچه‌وانه‌وه رووبەڕووی سزا دەبنەوە.
تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 433 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەزار و 251 کەس گیانیان لەدەستداوە، 18 هەزار و 20 کەسیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ