لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە دوو پاسەوانی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون دەدات و هەردووکیان دەکوژێت

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکدا لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێل لە دوو پاسەوانی تایبەتی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەدات و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن.
 
کاژێر 12:20ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی رووداوەکە لە پڕۆژەی بولیڤارد لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر روویداوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی گوت: "تۆمەتبارانی نێو ئۆتۆمبێلەکە کە دوو کەس بوون، سەرخۆش بوونە".
 
مێهران میرخان شێروانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مانیجەر سیکیورتی، رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو سیکیوریتمان لەکاتێکدا بۆ لێپرسین لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو پڕۆژەکە ئۆتۆمبێلێکیان راگرتبوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لێیداون و بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا".
 
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە دوو پاسەوانەکەی داوە پیکاب بووە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای مانیجەر سیکیورتی گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆرەوە هاتووە و لە کارمەندەکانی داوە".
 
ئەوەی بۆ بەرپرسانی پڕۆژەکە روون بووەتەوە کارێکی تیرۆریستی نەبووە و رووداوێک بووە. شێروانی گوتی: "پۆلیسی هەولێر لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە".
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای مانیجەر سیکیورتی ئاماژەی بەوەشکرد: "هەردوو کارمەندەکە کە گیانیان لەدەستداوە کوردن و لە باشترین و دێرینترین پاسەوانەکانی کۆمپانیاکەمان بوون".
 
بە گوێرەی زانیاریی رووداو، تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە ئامەد پیاوێک خەزوور و ژنبراکەی خۆی کوشت

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، پیاوێک خەزوور و ژنبراکەی خۆی بە دەمانچە کوشت، پۆلیس جگە لە تەقەکەرەکە پێنج کەسی دیکەشی دەستگیر کرد