بەفر قوتابخانەی بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای ورمێ دادەخات

06-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمشەو لە بەشێک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێدا بەفر باریوە و بەو هۆیەوە قوتابخانەکانی هەندێ لەو ناوچانە داخراون. لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هاتووچۆ لەو ناوچانەدا هۆشداریان بە شۆفێرەکان داوە.
 
لە هەندێ ناوچەی سەر بە شاری خۆی، لە پارێزگای ورمێ، بەفر باریوە، باهۆز بووە و پلەکانی گەرما دابەزیوە؛ بۆیە ئەمڕۆ شەممە قوتابخانەکانی هەموو قۆناخەکانی خوێندن داخراون.
 
بە گوتەی حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ، بەهۆی بارینی بەفر لە شەوی هەینیدا، دەیان ئۆتۆمبێل لە رێگاکاندا گیریان خواردووە و 40 ئۆتۆمبێل پەکیان کەوتووە و بە هانایانەوە چوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ، ئاماژەی بۆ بارینەکانی 24 کاژێری رابردوو کردووە و دەڵێت، تاوەکو ئێستا 300 کیلۆمەتر رێگا لە بەفر پاک کراوەتەوە و رێگەیان نەداوە رێگەکان دابخرێن.
 
لە پارێزگای تەورێزیش قوتابخانەی هەشت شار بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراون.
 
رێکخراوی کەشناسیی ئێران پێشبینی کردووە، لە 16 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، لەوانە پارێزگاکانی سنە، ورمێ و کرماشاندا باران ببارێت و لە ناوچە کوێستانی و شاخاوییەکاندا بەفر ببارێت.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.