ژمارەیەک چیاڤانی وان بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات چوونە سەر چیای سیپان

06-02-2024
بەهۆی بەفر و زریانەوە نەیانتوانی بگەنە لووتکە و ناچار بوون، بگەڕێنەوە
بەهۆی بەفر و زریانەوە نەیانتوانی بگەنە لووتکە و ناچار بوون، بگەڕێنەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامانی یانەی وەرزشیی گەل و سرووشتی وان، چوونە سەر چیای سیپان لە پارێزگەی بەدلیسی باکووری کوردستان بەمەبەستی یادکردنەوەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات، چوونە سەر لووتکەی چیای سیپان، شوێنی خەج و سیامەند.
 
شاخەوانان لە رۆژی یەکەمدا لە بەرزایی دوو هەزار و 700 مەتر چادرەکانیان هەڵدا، لە رۆژی دووەمدا بەرەو لووتکەی چوار هەزار و 58 مەترییەکە هەڵکشان، بەڵام بەهۆی بەفر و زریانەوە نەیانتوانی بگەنە لووتکە و ناچار بوون، بگەڕێنەوە.
 
یەکێک لە شاخەوانەکان دەڵێ "ئێمە لە بەرزایی دوو هەزار و 700 مەتر لە چیای سیپان لە کوێستانەکانی هەسپانـین. بەداخەوە بەفر رێگەی نەدا بچینە لووتکە. مەبەست لە سەرکەوتنمان یادی قوربانییانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتی مەڕەش بوو. ئێمە بە رێزەوە یادی هەموویان دەکەینەوە."
 
لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان، لە شەشی شوباتدا یاد و چالاکی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ساڵی رابردووی مەڕەش بەڕێوەدەچن.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکانی مەڕەش، لانیکەم 53 هەزار و 537 کەس گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار و 213 ـی دیکەش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.