مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کۆبووەوە

06-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کۆبووەوە و باسیان لە گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد. 
 
رۆژی سێشەممە، 6ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ بەڕێز جەیمس گۆڵدمان كۆنسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد."
 
مەسرور بارزانی پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا کرد و "هيواى سه‌ركه‌وتنمان بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە." 
 
لای خۆیەوە، كۆنسوڵى گشتيى به‌ريتانيا، "سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەیاندا، "دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچە و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە