رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە كۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و هەروەها جێبەجێبكردنی رێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا".
لەو كۆبوونەوەیەدا، بەپێی بارەگای بارزانی، "سەرۆك بارزانی داوای كرد كە هەردوولا پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو رێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی نێوان هەموو لایەكان هەبێت كە لە قۆناخەكانی داهاتوو و لە دەستووردا مافەكانی گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت و بچەسپێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ