رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دەکات، کە بەهۆیەوە 6 پێشمەرگە شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی دووژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبەنەوەی ئەم دووژمنکاریەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دووژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن."
ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو هێرشی جیاواز دا، بارەگایەکی فیرقەی 7ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فرقەی 5ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دووژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی 6 موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن."
وەزارەتەکە دەشڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکاندا "6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون."
ناوی شەش پێشمەرگە شەهیدەکان:
- رێبەر عەبدوڵڵا
- زکری بێخشاشی
- رامین عادل
- شەهاب بێخشاشی
- کەیوان موزەفەر
- پشتیوان مەلا موسا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ