رووداو دیجیتاڵ
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە خواردنگەی "وەستا عومەری باڵ"ـیان داخستووە. ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی گۆشتی بەستوو بۆ دروستکردنی کەباب و تکەی گۆشت.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو خواردنگەیە گۆشتی بەستووی بەکارهێناوە و بە گۆشتی تازە "فرێش" بە خەڵکی فرۆشتووە. "لە کاتێکدا گۆشتی تازە لەڕووی زانستییەوە تەندروستترە و بەھای خۆراکی زیاترە بە بەراورد بە گۆشتی بەستوو".
لەشکر حەمید ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەڕووی نرخیشەوە گۆشتی بەستوو زۆر هەرزانترە" بەڵام ئەو خواردنگەیە بە نرخی گۆشتی تازە بە خەڵکی فرۆشتووە.
داخستنی خواردنگەکە وەک لە راگەیێندراوی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتدا هاتووە، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی بووە، هاوکات رێکاری یاسایی بەرامبەر خواردنگەی "وەستا عومەری باڵ" دەگیرێتەبەر. قایمقامیەت ئاماژەی بەوە نەکردووە، رێکارەکان چی دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ