رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
چوارشەممە، 06-03-2024، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک هەندێ کات لێزمەباران دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت، لەکاتی بارانباریندا هەندێ کات هەورەتریشقە دەبێت و لە زۆربەی لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە ئێوارەدا بارانبارین کاریگەری کەم دەبێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "ئەمشەو تا سبەی رەنگە نزیکەی 5 ملیم باران ببارێت و زیاتر لە سنووری هەولێر دەبێت و تاوەکو پێشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی: 14
دهۆک: 13
زاخۆ: 14
هەڵەبجە: 14
کەرکوک: 18
سۆران: 13
حاجی ئۆمەران: 5
گەرمیان: 20
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ