رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پیرمام بەشداریی لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی) کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان کرد.
رۆژی هەینی، 6ی ئاداری 2026، نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە قەزای پیرمام ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی ـ مزووری) بوو، کە پێشمەرگەیەکی دێرین و کوڕی تێکۆشەر و سیمبووڵی ناسراوی بەرخودانی دەڤەری بارزان، شەهید خەلیل خۆشەڤی بوو.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، سەرۆک بارزانی لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندووەتە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو، هیوای خواستووە خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

دەقی راگەیێندراوەکە:
سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی) کرد .
ئەمڕۆ هەینی، 6ـی ئاداری 2026، لە قەزای پیرمام، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری کرد لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی ـ مزووری) کوڕی تێکۆشەر و سیمبوڵی ناسراوی بەرخودانی دەڤەری بارزان، شەهید خەلیل خۆشەڤی.
جەنابیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
راگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ