لە دوو رووداوی جیادا لە هەولێر دزی لە دوو ماڵ دەکرێت؛ 'خۆیان وەکو ئاسایش ناساندووە'

06-05-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
    یەکێک لەو ماڵانەی کە دزی لێکراوە
یەکێک لەو ماڵانەی کە دزی لێکراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی جیادا لە شاری هەولێر دزی لە دوو ماڵ دەکرێت. خاوەنی یەکێک لە ماڵەکان دەڵێت، چوار کەس بە جلوبەرگی سەربازییەوە خۆیان وەک ئاسایش ناساندووە و دزییەکەیان کردووە. 
 
جوان ئەنوەر، هاوژینی زیاد، خاوەنی یەکێک لەو ماڵانەی کە دزی لێکراوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو دەفتەر و 10 ملیۆن دیناریان برد، دەخیلەی منداڵانیان شکاند و پارەیان برد. ئەزیەتی منداڵەکانیان دابوو، چەکیان لەسەر سەریان دانا و لەوکاتەوە حاڵی منداڵەکانم خراپە." 
 
چەکدارەکان سەرەتا یەک لە منداڵەکان کە تەمەنی 12 ساڵ بووە، بە خەبەر دەهێنن، چەکی لەسەر رادەگرن و زانیاری لێوەردەگرن کە چەند کەس لە ماڵەوەن.
 
زیاد، خاوەنی یەکێک لەو ماڵانەیە کە دزی لێکراوە و دەڵێت، "دەستوپێی هەموومانیان بەستەوە و پێیان گوتم: چیت هەیە بیڵێ. گوتم هیچم نییە. گوتیان: چەک و پارە و هەر شتێکی دیکە هەیە بیڵێ. ئێمە ئاسایشین. چەکیان لەسەر سەر دانام و منیش گوتم هەندێک پارەم هەیە لەنێو سەقفەکەدایە."
 
تاکە سەرەداوی دزیکردن لەو ماڵە لە گەڕەکی رۆشنبیری پیکاپێکی بێ ژمارەیە، زیاد لە بنکەی ئاسایشی شاری زەیتوونە سکاڵای تۆمار کردووە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم دۆسیەیە دەستیپێکردووە.
 
جیا لە ماڵی زیاد، بەرەبەیانی هەمان رۆژ لە گەڕەکی گوڵان دزی لە ماڵی ژنێکی تەمەن 67 ساڵ کرا کە بەتەنیا دەژی. ئەو ژنە دەڵێت، 20 هەزار دۆلاریان لێ بردووە، بە کەتەر ئەو زێڕانەی بەدەست و پێیەوە بووە، لێیان کردووەتەوە و بەگشتی 125 مسقاڵ زێڕیان لێ دزیوە. ئێستا دۆخی تەندروستیی ژنەکە ناجێگیرە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر خەوێندراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی شێری

شێری بۆ یەکەم جار بەشداری یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی پەکەوتەی 2025 دەکات، رێزلێنانی هەموو ژیانێک 'بەرەو بەرزاییەکان'

لە 4ی کانوونی یەکەمی کاتی ناوخۆیی، شێری مەراسیمێکی واژووکردنی لەگەڵ لیژنەی ڕێکخەری یارییە ئاسیاییەکانی لاوانی پەکەوتەی 2025 (AYPG) لە دوبەی ئەنجامدا، بەرپرسانی پایەبەرزی بەشداربوو لەوانە بەڕێز ژو شائۆدۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری شێری نێودەوڵەتی، بەڕێز ماجید راشید، سەرۆکی لیژنەی ئۆلیمپیکی پەکەوتەی ئاسیایی، بەڕێز سەعید حرب، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی، بەڕێز سانی جوما بێڕێگاد، سەرۆکی DCD و لیژنەی ڕێکخەری ناوخۆیی - AYPG، و بەڕێز تاریق سۆوعی، بەڕێوەبەری گشتیی لیژنەی ئۆلیمپیکی پەکەوتەی ئاسیایی. پێکەوە، راگەیاندنیان کرد کە شێری بە فەرمی ببێتە هاوبەشی تایبەتی گواستنەوە بۆ یارییەکان. بە سەنتەرکردنی بابەتی “لەگەڵ شێری، بەرەو بەرازییەکان”، ئەم هاوبەشییە تەنها نیشانەی قووڵبوونەوەی هاوبەشی نێوان شێری و لیژنەی ڕێکخەر نییە، بەڵکو دانپێدانانێکی بەهێزیشە بە هێز و بایەخەکانی براندی شێری