رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: لە شەڕەکەی ناحیەی کەورگۆسک 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوو
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی ناحیەی کەوگۆسک لە قەزای خەبات ئاماژە بەوە دەدات، "رووداوەکە لەنێوان بنەماڵەیەک بووە کە خاڵ و خوارزای یەکدین".
دەقی راگەیێندراەوەکەی پۆلیسی هەولێر
دوای ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر(١٠:٥٠) خولەک لە ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان بنەماڵەیەک کە خاڵ و خوارزای یەکدین، شەڕە تەقە روودەدات، بەم هۆیەوە شەش هاووڵاتی لە هەر دوو لای شەڕەکە کوژران و سێی دیکەش بریندار دەبن، بۆیە تیمەکانمان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداو و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە رێکارە یاسایییەکان جێبەجێدەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ