نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر: دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکرێت

06-05-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو رووداوە نەخوازراوە بکەن.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سوپاسی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، فریاکەوتن، پۆلیس، ئاسایش و تەندروستی دەکەم کە بەرپرسانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد و بەریان بە تەشەنەکردنی زیاتری ئاگرەکە گرت".
 
شەوی یەکشەممە، 5ـی ئایاری 2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بووە سێیەم ئاگری گەورە لە بازاڕەکانی هەولێر بکەوێتەوە لەماوەی تەنیا دوو مانگ و هەشت رۆژدا.
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "هاوخەمی کاسبکارانی بازاڕەکەم" کە زیانیان بەرکەوتووە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت و دەڵێت: "لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو رووداوە نەخوازراوە بکەن".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر دووبارەبوونەوەی ئەم رووداوانه‌ و بەدواداچوونێکی هەمەلایەن بۆ رووداوەکە بکرێت، هەروەها کاسبکارانیش زیاتر پابەندی رێنمایییەکان و گرتنەبەری رێکارەکانی سەلامەت بن".
 
بازاڕی قەیسەریی هەولێر "شوێنەوارێکی مێژوویی و سیمایەکی جوانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە"، بۆیە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "هەموو پشتیوانییەک بۆ هەرچی زووتر نۆژەنکردنەوەی رادەگەیەنین".
 
پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "لە کۆی زیاتر لە 4000 دووکان، 227 دووکان و 7 کۆگەی بچووکى بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، ئەمڕۆش دوای خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان، دەست بە پاککردنەوەى تەواوی بازاڕەکە کراوە." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.