کشتوکاڵی دهۆک: زیانی کەمبارانی لە دهۆک زیاتر لە 500 ملیار دینار دەبێت

06-05-2025
جیهاد مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەمبارانی زیانی گەورەی بە جووتیارانی دهۆک گەیاندووە. 420 هەزار دۆنم زەوی چێندراو بە گەنم بەهۆی کەمبارانییەوە بەرهەمی کەم دەبێ و بەو هۆیەوەش گەنم بەشێوەیەکی گشتی کەم دەکات.
 
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک رۆژی سێشەممە 6-5-2025 بە رووداوی راگەیاند:"بەهۆی کەمبارانییەوە بە تایبەت لە دەشتەکانی سێمێڵ، شێخان و بەردەڕەش رووبەرێکی زۆری چێندراو بە گەنم بەرهەمی نابێ؛ 420 هەزار دۆنم زەوی چێندراو بە گەنم ناتوانرێت بەرهەمەکەی دروێنە بکرێ".
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتی: "ساڵانە لە دهۆک 945 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە گەنم دەچێندرێت، لەو رووبەرە 645 هەزار دۆنم دێمە و پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، 300 هەزاریش بە سیستمی ئاودێرییە" .
 
بەپێی زانیاری کشتوکاڵی دهۆک، "گەنمی چێندراوی ناوچە شاخاوییەکان کێشەی نییە و دروێنە دەکرێت بەتایبەت لە بامەڕنێ، ئاکرێ، ئامێدی، شیلادزێ و دینارتە، بەڵام دەشتاییەکانی سێمێل، شێخان و بەردەڕەش زۆربەی بەرهەمی گەنمی دەفەوتێت".
 
ئەحمەد جەمیل گوتی:"زیانی لەدەستچوونی ئەو بەرهەمە زۆر زۆرە، هەر دۆنمێک گەنمی چێندراو خەرجییەکەی نزیکەی ملیۆنێک و 250 هەزار دەبێ؛ بۆیە بە کۆی گشتی زیاتر لە 500 ملیار دینار زیانمان هەیە بۆ ئەو زەوییانەی بەرهەمیان نابێ .''
 
وەک شوکری جەمیل دەڵێ: "٪65ـی گەنمی دێمی لە کۆی گشتی کە 645 هەزار دۆنمە بەرهەمی نابێ، هۆکارەکەشی ئەوەیە زۆربەی جووتیاران پشت بە ئاوی باران دەبەستن و باران بارینیش ئەم ساڵ کەمترە لە چاو ساڵانی رابردوو" .
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە

هەسەدە لە هێڵی بەریەککەوتنی حەسەکە کشایەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هێڵی بەریەککەوتن لە حەسەکە کشانەوە و بەگوێرەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە شوێنیان جێگیر دەکرێن