رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان نرخی گواستنەوەی نێو شار 30% زیاد کرا، بڕیارەکە لە سبەی چوارشەممە 7ی ئایارەوە جێبەجێ دەکرێت.
ناوەندی هەماهەنگیی گواستنەوەی ئامەد ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025 کۆبووەوە و بڕیاری دا بە زیادکردنی نرخی گواستنەوەی نێو شار بە رێژەی 30% و لە رۆژی چوارشەممە 7ی ئایارەوە کار بە بڕیارەکە دەکرێت.
بەپێی بڕیارەکە، نرخی هاتووچۆ بە مینی پاسەکان بۆ 25 لیرە (65 سەنت) و نرخی گواستنەوەی خوێندکار بۆ 15 لیرە (39 سەنت) زیادکراوە.
لە ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی گشتی و پاسە گشتییە تایبەتەکانی سەر بە گەورەشارەوانیی ئامەد، نرخی گواستنەوەی سەرنشین بۆ 20 لیرە (52 سەنت) و نرخی گواستنەوەی خوێندکار بۆ 10 لیرە (26 سەنت) زیادکراوە.
جگە لە گواستنەوەی گشتی، کرێی تەکسیی بازرگانییش زیادیکردووە. بەو باجە نوێیە، نرخی کردنەوەی تەکسیمەتر بۆ 25 لیرە (65 سەنت) زیادکرا، نرخی "سەرکەوتن و دابەزین" بۆ مەودای کورت بووە 125 لیرە کە دەکاتە (سێ دۆلار و 24 سەنت).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ