تەرمی ​ئەو مێرمنداڵەی لە رووباری چۆمان خنکا، دۆزرایەوە

07-06-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، مێرمنداڵێک کە لەگەل خێزانەکەی بۆ گەشت روویان لە سنووری چۆمان کردبوو، لە شوێنی گەشتیاری ناوپردان کەوتە نێو رووبارەوە و خنکا. 
 
ئەوکاتە رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مێرمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و "تا ئێستا نەمانتوانیوە تەرمەکەی بدۆزینەوە،" گوتیشی، تیمی مەلەوانی و بەرگریی شارستانی چۆمان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و گەڕان بەدوای تەرمەکەدا بەردەوامە."
 
ئەمڕۆ هەینی، پاش نزیکەی 20 کاژێر لە رووداوەکە، بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
 
لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ئەمە چوارەمین رووداوی خنکانە لە رووبارەکانی سنووری چۆمان و سۆران تۆمار دەکرێن.
 
رۆژی 17ی ئایار، کوڕ و باوکێک لە رووباری چۆمان خنکان. سێ رۆژ لەمەوبەریش منداڵێکی عەرەب لە رووباری بێخاڵ خنکا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە