کۆنسوڵی فەرەنسا: ویستی ئەوە لە وڵاتەکەمان هەیە کە پشتیوانیی دۆزی گەلی کوردستان بین

06-07-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و رایگەیاند، "لە هەموو ئاستێكدا چ لەناو حكومەت و چ لەناو خەڵك و رای گشتیی فەرەنسادا ویستی ئەوە هەیە كە دەبێ فەرەنسا دۆست و پشتیوانی دۆزی گەلی كوردستان بێت."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-07-2023، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی، كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەمەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو. 
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆک ماكرۆن بە سەرۆک بارزانی، رۆڵ و جێدەستی سەرۆک بارزانیی لە پاراستنی پڕۆسەی سیاسی و چارەنووسی گەلی كوردستان بە كاریگەر و سەرەكی لەقەڵەم دا."
 
ئەو کۆنسوڵەی فەرەنسا "هەروەها پێزانینی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو و خۆشحاڵیی خۆی راگەیاند كە توانیویەتی لە كوردستاندا دۆستی زۆر پەیدا بكات. هاوكاتیش خەبات و قوربانیدان و ماندووبوونی گەلی كوردستانی بۆ گەیشتن بە ئازادی بەرز نرخاند. ئەوەشی خستەڕوو لە هەموو ئاستێكدا چ لەناو حكومەت و چ لەناو خەڵك و رای گشتیی فەرەنسادا ویستی ئەوە هەیە كە دەبێ فەرەنسا دۆست و پشتیوانی دۆزی گەلی كوردستان بێت."
 
لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دووپاتكردنەوەی دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و فەرەنسا، "سوپاسی هەوڵ و كارە باشەكانی ئۆلیڤییێ دیكۆتینی، كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسای كرد لەماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و بە دۆستێكی باشی خۆی و گەلی كوردستانی وەسفكرد. هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و كاری تازەیدا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."