لە کەرکووک ئەفسەرێک کوڕە تۆمەتبارەکەی رادەستی پۆلیس دەکات

06-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کەرکووک لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسەوە رێز و سوپاسی پێشکێشکرا بەهۆی ئەوەی کوڕێکی خۆی کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، رادەستی پۆلیس کرد.
 
شەوی پێنجشەممە، 6-7-2023، موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک لەبارەی ئەو رووداوەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ئەفسەرە ناوی نەقیب مەریوان محەممەد جەبارە، کوڕێكی خۆی کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، رادەستی پۆلیس کرد، ئەوەش "وەکو نیشاندانی دڵسۆزی بۆ پابەندبوونی بە یاسا و لەسەر ئەو کارەی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووکەوە رێز و سوپاسی پێشکێشکرا و سوپاس کرا."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئەو فەرمانی دەستگیرکردنەی بۆ کوڕی ئەو ئەفسەرە دەرچووە، عامر نووری گوتی، "سێ رۆژ لەمەوبەر کەسێک لە کەرکووک کوژرا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە کە یەکێکیان کوڕی ئەو ئەفسەرەیە، هەرچەندە ئەو تاوانەکەی نەکردووە، بەڵام باوکی دوو رۆژە لەگەڵیدا لە پەیوەندیدایە، بەڵام ئەو کوڕە خۆی رادەست نەدەکرد، باوکی لە یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هێنایەوە و رادەستی پۆلیسی کرد."
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەوە یەکەمجارە لە لای ئەوان باوکێک ئەفسەر بێت و خۆی کوڕەکەی رادەستی پۆلیس بکاتەوە وەکو ئاماژەیەک بۆ پابەندبوونی بە رێکارە یاساییەکان.
 
رۆژی سێشەممە، 4-7-2023، کەسێک بەناوی مەهدی حەسەن، لەلایەن هاوڕێیەکیەوە کوژرا و پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ کەس بەو تۆمەتە دەرکرد. یەکێک لەوانەی ئەمڕۆ رادەستی پۆلیس کرا، کوڕی ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کەرکووکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.