رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گەشبینیی خۆیان بە هەوڵەکان و بوونی نەخشەڕێگەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچە نیشانداوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-07-2025، لە هەولێر کرا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسیان لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە بەپێی دەستوور.
لە کۆبوونەوەکەدا شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ئامادە بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به رێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، "به‌تايبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستياره‌دا." له‌مباره‌يه‌وه ئومێد و گه‌شبينيى خۆيان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نيشان دا و دووپاتيان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، مه‌شهه‌دانى سوپاسى رۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى هاوبه‌شييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى، كرد.
نێچيرڤان بارزانى، "وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ مه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ريدا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت."
لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیشدا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی، بەدوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان و، چارەسەرەکان لە کەشێکی دۆستانەدا تاوتوێ بکرێن، دوور لە گرژیی سیاسی.
هەردوولا ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جیدی لەسەر ئەم کێشەیە، بە جۆرێک کە پەرلەمانی عێراق رۆڵێکی سەرەکی هەبێت لە کۆکردنەوەی لایەنەکان لەسەر ئەو چارەسەرانەی کە حکومەتی هەولێر و حکومەتی ناوەند پێشکێشی دەکەن؛ بۆ گەیشتن بە پەیوەندییەکی کارگێڕیی هاوئاهەنگ کە نەکەوێتە ژێر کاریگەریی لێکەوتە سیاسییەکان. هەروەها گەیشتوونەتە چەند چارەسەرێک کە لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، مەحموود مەشهەدانی جەختی کردووەتەوە کە "ئێستا و لەم بارودۆخە هەستیارەدا، پێویستمان بە یەکڕیزییە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و، حکومەتی ناوەندی بە جیدی مامەڵە لەگەڵ هەر پێشنیازێکی کردەیی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەیە."
روونیشیکردەوە کە "ئێمە لەگەڵ هاووڵاتیی کوردستانین، چونکە بەشێکن لە گەلی عێراق، هەروەک چۆن لەگەڵ هاووڵاتییانی هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراقین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ