ئاسایشی هەولێر: کۆدی هاتوو بۆ وەتسئەپەکانتان مەنێرنەوە

06-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، گرووپێک بەناوی هەلی کار و قازانج و کۆمپانیای بیانییەوە لە رێگەی وەتسئەپەوە پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن و دوای دەستبەسەرداگرتنی ژمارەکەی، داوای پارەی لێدەکەن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی پەیوەندیکردنی گرووپێکەوە بەناوی جیاواز رایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (وەتسئەپ) بەناوی هەلی کار و قازانجکردن و کۆمپانیای بیانییەوە کورتەنامە بۆ هاووڵاتییان دەنێرن، دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەونە پەیوەندی، داوای ژمارەی نهێنی /کۆد لەو کەسە دەکەن کە بۆ ژمارەی وەتسئەپەکە رەوانە کراوە، لەگەڵ پێدانی ئەو ژمارە نهێنییە/کۆدە، راستەوخۆ دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کە لەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دانراون."
 
هەروەها باسی هەنگاوی دواتری ئەو کەسانەش دەکات کە ئەو کارە دەکەن و دەڵێت، "دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارە دەکەن،" بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندییانە نەدەنەوە و هەر ژمارەیەکی نهێنی/کۆدێک، بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات، دەبێت بۆ کەس رەوانە نەکرێتەوە، بۆئەوەی هەژمارەکانتان پارێزراو بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.