لە روها کەسێک بەهۆی کۆکردنەوەی دووپشکەوە سزادرا

06-09-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هاونیشتمانییەکی پارێزگای روها کە دووپشکی زیندوو کۆدەکاتەوە و بەخێویان دەکات، بە نزیکەی 11 هەزار و 400 دۆلار سزادرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە رۆژی پێنجشەممە لەلایەن پارێزگای روها بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلێکیان پشکنیوە، بینیویانە کە ژمارەیەکی زۆر دووپشکی زیندووی تێدایە. تیمەکان رایانگەیاند، کە ئەو هاونیشتمانییە 270 دووپشکی زیندووی لە نێو قوتووێکدا هەڵگرتووە.
 
ئەو هاونیشتمانییە کە ناوەکەی بە (ی. ی) هاتووە، گوتوویەتی دووپشکی زیندوو کۆدەکاتەوە و بەخێویان دەکات. 
 
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای روهادا هاتووە کە ئەو هاونیشتمانییە هیچ بەڵگەیەکی رێپێدانی نییە بۆ کردنی ئەو کارە. هەر بۆیە تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە دووپشکەکانیان رادەستی ستافی پاراستنی سروشت و پارکەکان کرد.
 
لێکۆڵینەوە لەگەڵ (ی. ی) دەستیپێکرد و بە 387 هەزار لیرە، کە دەکاتە نزیکەی 11 هەزار و 400 دۆلار سزادرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.