نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی: وەکو هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین

06-10-2025
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی جەما لە کوردانی ئێزدی دەکات و پشتڕاستیان دەکاتەوە وەکو هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبێت. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییەکان گوتی: "لەم جەژنەدا هاووڵاتییە ئێزدییەکانمان و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پشتڕاست دەکەینەوە کە وەکو هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانیان دەبین و کوردستان بۆ هەمووان هەمیشە بە وڵاتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەمنێتەوە."
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "بە گەرمی و پڕ بەدڵ  جەژنی جەما لە هەموو هاووڵاتییە ئێزدییەکانمان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژنێکی ئارام بەڕێبکەن و هەموو ساڵێک هەموو جەژن و بۆنەکانیان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان بە خێر و خۆشی بکەنەوە."
 
جەژنی جەما یەکێکە لە جەژنەکانی کوردانی ئێزدی و لە 6ـی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و ماوەی 7 رۆژ دەخایێنێت. چەندین رێوڕەسمی ئایینی کوردانی ئێزدی لەم جەژنەدا بەڕێوەدەچن. کە پەیڕەوانی ئەم ئایینە لە سەرتاسەری جیهان روو لە پەرستگەی لالش دەکەن.
 
بەپێی ئایینی ئێزدی، هەموو ئێزدییەک دەبێ لە ژیانیدا جارێک بە ئاوی کانیی سپی مۆر بکرێت، هەروەها ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتن، ساڵانە دەگەڕێنەوە و بە ئاوی کانییەکە خۆیان مۆر دەکەن. جگە لەوەش ئەو کەسانەی لە دەستی داعش رزگاردەکرێن، بە ئاوی کانییەکە مۆر دەکرێنەوە، بۆ ئەوەی "خودا لە تاوانەکانیان خۆشبێت".
 
رێورەسمەکان بەسەر 7 رۆژی ئەم هەفتەیە دابەش دەکرێن، رۆژی یەکەم رێوڕەسمی بەیتی ئێوارە و سەمای ئایینی بەگوێرەی ئایینی ئێزدی بەڕێوەدەچێت.
 
رۆژی دووەم تەوافی تەواوی مەزارەکانی پەرستگەی لالش بە راکردن بەڕێوەدەچێت. رۆژی سێیەم و چوارەم ئەم رێوڕەسمانە دووبارە دەکرێنەوە. رۆژی پێنجەم رێورەسمی 7 پەری بەڕێوەدەچێت. لەم رۆژەدا 7 کچ وەکو 7 پەری دەڕازێنرێنەوە بە جلی سپی، "وەکو ئاماژەیەک بۆ 7 فریشتەی ئاسمان."
 
رۆژی شەشەم، رێورەسمی "قەباغ" بەڕێوەدەچێت. لەم رێورەسمەدا گایەک سەردەبڕن و وەکو قوربانی بۆ خوداوەندی رۆژ. گۆشتەکەی "دەبێتە زادێکی پیرۆز" و پێیدەڵێن سمات.
 
رۆژی حەوتەم رێورەسمی "بەربەرسوارکردن" بەڕێوەدەچێت، بە مانای ئەوەی رێورەسمی جەژنەکە تەواوبووە.
 
دوای ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر شنگال، ئەنجوومەنی رووحانی کوردانی ئێزدی ئەم جەژنەیان نەکرد، بۆ ماوەی 4 ساڵ رێوڕەسمەکانی ئەم جەژنە راوەستان. دوای ئەوە یەکەم جەژن لە ساڵی 2018 کرایەوە و دواتر ساڵانە بەردەوام بوو.
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
 
ب گه‌رمى و ژ دل جه‌ژنا جه‌مايێ ل هه‌مى هه‌ڤوه‌لاتى يێت مه‌ يێت ئێزدى پيرۆز دكه‌م، هيڤيدارم جه‌ژنه‌كا ئارام و ته‌نا ده‌رباز بكه‌ن و هه‌رسال هه‌موو جه‌ژن و هه‌لكه‌فتنێت وان و هه‌موو پێكهاتێت كوردستانێ ب خێر و خۆشى ڤه‌گه‌ڕن.
 
د ڤێ جه‌ژنێدا جاره‌كا دى هه‌ڤوه‌لاتى يێت مه‌ يێت ئێزدى و هه‌موو پێكهاتێت كوردستانێ پشتڕاست دكه‌ين كو وه‌ك هه‌رگاڤ دێ پشته‌ڤان و پارێزه‌رێت مافێت وان بين و كوردستان بۆ هه‌مووا دێ هه‌ر مينيت وه‌لاتێ پێكڤه‌ژيانا ئاشتيانه‌.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2025/10/6

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.