مەسرور بارزانی سوپاسی ئیسماعیل بێشکچی دەکات

06-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشکچی کرد و سوپاسی هەڵوێست و نووسینەکانی کرد کە داکۆکیان لە مافی گەلی کورد کردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 06-11-2021 سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری تورک کرد.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی رەوای کورد بەرز نرخاندووە و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کردووە "کە لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانیەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردووە".
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئیسماعیل بێشکچی بەپێی راگەیێندراوەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کردووە و جەختی لە گرنگیی کارکردن لەسەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردووەتەوە.
 

دیداری مەسرور بارزانی و ئیسماعیل بێشکچی. وێنە: سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.