لە هێرشێکی درۆنیدا لە سنووری رانیە دوو کەس بریندار بوون

06-11-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
ڤیدیۆی رووداوەکە لەلایەن هاونیشتمانییەک بەناوی محەممەد عەبدوڵڵا بۆ رووداو نێردراوە
ڤیدیۆی رووداوەکە لەلایەن هاونیشتمانییەک بەناوی محەممەد عەبدوڵڵا بۆ رووداو نێردراوە
نیشانەکردن رانیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

درۆنێک گوندی بۆسکێنی لە سنووری قەزای رانیە بۆردوومان کرد. گوتەبێژی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، دوو برینداری هێرشەکە گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی رانیە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 6-11-2023، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گوندی بۆسکێن بە درۆن بۆردوومان کرا".
 
تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی رانیە".

 

ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بۆسکێنەوە باسی هێرشەکە دەکات و شاهێدحاڵێکیش لەبارەی هێرشەکە دەدوێنێت:


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و کشتوکاڵ

لە هەرێمی کوردستان سووتاندنی پەرێز قەدەخە دەکرێت

وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی پاراستنی ژینگە و رێگری لە زێدەڕۆیی سەر سامانی سرووشتی کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە قەدەخەکردنی سووتاندنی پەرێزی گەنم و جۆ و تووندکردنی رێکارەکان دژی سەرپێچیکاران.