رووداو دیجیتاڵ
مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، بایکۆت بەردەوام دەبێت و ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
ئەمەش دوای ئەوە هات، وەزارەتی پەروەردە گوتی، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، داواکاریی مامۆستایان جێبەجێ دەکەن.
وەکو مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، رۆژی دووشەممە 08-01-2024، خۆپێشاندانی سەرتاسەریی دەستپێدەکەنەوە.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەکاتێکدایە، نزیکەی چوار مانگە و لە 13-09-2023ـەوە ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 دەستیپێکردووە، بەڵام مامۆستایان لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکە؛ خاڵە سەرەکییەکان پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ