مەسرور بارزانی و ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە

07-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە. 
 
ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، کاژێر 14:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی کانوونی دووەمی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەر لە دیداری لەگەڵ ئەردۆغان، کاژێر 12:00 سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەکات. لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکان هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین جار لە 20ـی حوزەیرانی 2023 لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.