یونیتاد: دەبێت تەرمی سەتان کەسی دیکە بدۆزرێنەوە

07-02-2021
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم @zhyar_hakim
کەریم ئەسەدخان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)
کەریم ئەسەدخان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)
نیشانەکردن کۆچۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەو 104 رووفاتەی کوردانی ئێزدیی کە لە پشکنینی دی ئێن ئەی لە بەغدا ناسێنراونەتەوە، لە رێوڕەسمێکی فەرمی و فراوان لە گوندی کۆچۆ بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش و چەندین بەرپرسی دیکە بەخاکسپێردران.
 
کەریم ئەسەدخان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند: "ئێمە لێرەین بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی بە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان"، هەروەها دەشڵێت: کاتێک سەیری ئەو رووفاتانە دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت کە دەبێت رێز لە هەموو نەتەوە و ئایینەکان بگیرێت.
 
رووفاتەکان لەو شوێنە بەخاکدەسپێردرێن کە پێش ساڵی 2014 شوێنی ئاهەنگگێڕان بوو. لە هێرشەکەی داعش خەڵکی گوندی کۆچۆ زۆریان لێ کوژران و رفێنران. پشکنینی دی ئێن ئەی-یان بۆکراوە و سەرجەمیان ناسراونەتەوە و خەڵکی گوندی کۆچۆن، بەڵام لە شوێنی جیاواز لە گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.
 
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش ئاماژە بەوە دەدات: ئێستا گوندی کۆچۆ لە هەموو جیهان ناسراوە و خەڵکی کۆچۆ بەهۆی ئازایەتییەکەیان دەناسرێنەوە، یونیتاد وەکو بەشێک لە سیستەمی دادوەری جیهانی کاردەکات. 
 
بە گوتەی کەریم ئەسەدخان: دەرهێنانی ئەو رووفاتانە هەوڵی رێکخراوە مرۆییەکانی عێراق و یونیتاد بووە ئەوە تاکە رێگەیە کە دادوەرییە بێتەدی، هەروەکو دەبێت تەرمی سەتان کەسی دیکە بێتە دەرەوە بۆ کەسوکاریان، ئەوانەشی ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە دەبێت بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن.
 
هەریەک لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی تایبەتمەند بە جینۆساید، کەسوکاری قوربانیانی شەڕی داعش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوربانییەکانی گوندی کۆچۆ  ئامادە بن.
 
تاوەکو ئێستا زیاتر لە  72 گۆڕ لە ناوچەی شنگال دۆزراونەتەوە، لەوانە کاری هەڵدانەوە و کردنەوەی 16 گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ تەواوکراوە. لە كۆی 325 رووفات 62 رووفات ناسراونەتەوە و 325 رووفاتیش نێردراون بۆ بەغدا بۆ ناسينەوەی ناسنامەيان. لە کۆی ئەو 325 رووفاتە 104یان گەڕێندرانەوە شنگال و ئەمڕۆ بەخاکدسپێردرێن.
 
نەهامەتیەکانی خەڵکی شنگال لە ژێر دەستی داعش تەنیا بە ئاوارەبوون و وێرانبوونی شارەکەیان کۆتای نەهات ، بەڵکو زیاتر لە 6 هەزار کورد ئێزدی بێسەروشوێن کران، کۆمەڵکوژی و رفاندنیان خەمێکی قووڵی بۆ ئێزدییەکان جێهێشت، تاوەکو ئێستا بەشی زۆریان لە خێوەت و ئاوارەیی دەژین و لە نێو کەمپەکانن، رووداو بۆچونی خەڵکی چوارپارچەی کوردستانی وەرگرتووە لەبارەی بایەخدان بە کوردی ئێزدی، هاونیشتمانییەک دەڵێت " دەبێت لە دادگا نێودەوڵەتییەکان کار لەسەر کەیسی ئێزدییەکان بکرێت و بە جینۆساید بناسرێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ فۆڕێکسی قەدەخە کرد؛ '100٪ـی پارەکە دەچێتە دەرەوەی وڵات'

وەزارەتی ناوخۆ فۆڕێکسی قەدەخە کرد؛ '100٪ـی پارەکە دەچێتە دەرەوەی وڵات'

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکدا هەموو جۆرە مامەڵەیەک بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک USDT و فۆڕێکسی قەدەخە کرد. ئەم بڕیارە کە لە 3ی ئایاری 2026 دەرچووە، کاردانەوەی زۆری لە بازاڕدا دروست کردووە و پسپۆڕانیش هۆشداری لەبارەی جۆری جێبەجێکردنەکەی دەدەن.