لە ئامەد ماڵێک سووتا و شەش هاونیشتمانی گواسترانەوە نەخۆشخانە

07-02-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شەش ئەندامی ماڵباتێک لە ئامەدی باکووری کوردستان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا بە دووکەڵ ژەهراوی بوون.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەکی لالەبێی لە شارۆچکەی سووری ئامەد روویدا. ئاگرەکە لە خانوویەکی دوو نهۆمی کەوتووەتەوە کە تائێستا هۆکارەکەی نازانرێت. 
 
شەش لە ئەندامانی خێزانەکە بە دووکەڵ ژەهراوی بوون. لەگەڵ تەشەنەسەندنی ئاگرەکە هەواڵ بە تیمەکانی ئەمبوڵانس و فریاکەوتن درا. ئەندامانی خێزانەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و خرانە ژێر چاودێریی پزیشک. تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و رایانگەیاند، رووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی بە خانووی ئەو خێزانە و دەوروبەریش گەیاندووە.
 
 بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی تیمی بەرگریی شارستانی، ئەگەری ئەوە هەیە ئاگرەکە بەهۆی زۆپاوە کەوتبێتەوە. بەهۆی ئەوەی رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە ئەندامانی ماڵباتەکە لە خەودا بوون، بۆیە بە دووکەڵەکەی ژەهراوی بوون و بە گوتەی خۆیان، ئەو شەش کەسە لە دوایین خولەکەکاندا رزگاریان بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.