جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری کاروباری بەرگریی بەریتانیا کۆبوونەوە

07-02-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راوێژکاری تایبەت بۆ کاروباری بەرگریی بەریتانیا کرد و باسیان لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیم کەیڤ گیبس، راوێژکاری تایبەت بۆ کاروباری بەرگریی بەریتانیا بڵاویکردەوە، باسیان لە هەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، چۆنیەتیی چاکسازی و دروستکردنی هێزێکی دامەزراوەیی و نیشتمانیی تۆكمە و ئاڵنگارییەکان و هەلومەرجی سیاسی و سەقامگیریی ئەمنی، کرد.
 
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان "جەختی لە پێویستیی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە بە شێوەیەك كە لەگەڵ واقعی ئەمڕۆ بگونجێت، بە گرنگیشی زانی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە، پەلە لە یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بکرێت."
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا لەسەر یەکڕیزی و یەکخستنی هەوڵ و توانای لایەنەکان و بەلاوەنانی جیاوازییەکان بە مەبەستی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ناوچەکە، هاوڕا بوون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.