رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7-2-2024 یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، یاشار گولەر و قوباد تاڵەبانی باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە.
شەوی رابردوو و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، یاشار گولەری وەزیری بەرگریی تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری ئەو وڵاتە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
ڤیدیۆی ساتی پێشوازیکردنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا pic.twitter.com/59KvMJJpod
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 7, 2024
بەیانی ئەمڕۆ، یاشار گولەر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باڵيۆزى توركيا له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيى نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد".
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ رێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى".
دواتر شاندەکەی تورکیا بە جیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
دوای نیوەڕۆش وەزیری بەرگریی تورکیا چووە بارەگای بەرەی تورکمانیی عێراقی لە هەولێر کرد. ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە بە مستەفا گۆران، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ''ئەم سەردانە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، کە ئێمەش [بەرەی تورکمانی] لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندەکەی دەکەین، ئەمەش بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان گرنگییەکی باشی هەیە.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ