شاندێک بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حیزبەی کرد.
 
رۆژی شەممە 07-02-2026 هەریەکە لە د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی؛ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی؛ ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی حیزبەکەیان کرد. ئامانج لە سەردانەکە پیرۆزبایی بوو لەو حیزبە ئیسلامییە بەبۆنەی تێپەڕینی 32 ساڵ بەسەر دامەزراندنی.
 
ئومێد خۆشناو، ئەندامی شاندە حکومییەکە لەبارەی سەردانەکەوە نووسیویەتی، "وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی و سڵاو و رێزی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،" هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ حیزبە ئیسلامییەکە خواست و ئومێدیان خواست وەک هەمیشە لە رۆڵی میانڕەوانەی خۆی بەردەوام بێت بە ئاڕاستەی یەکڕیزی، یەكتر قبووڵكردنی نێوان سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییە كوردستانییەکان.
 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە 6ـی شوباتی 1994، راگەیەندرا و لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 1994، سەلاحەدین بەهادین وەکو سکرتێری گشتی حیزبەکە ھەڵبژێردراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار: لە رێنمایی نوێی مۆڵەتی دایکایەتیدا نەخۆشیی دیکە زیادکراون

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی بۆ مۆڵەتی "خۆتەرخانکار" دەرکردووە. هیوا رەحمان، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەم رێنماییانە گۆڕانکاریی بنچینەییان تێدا کراوە و چەندین نەخۆشیی نوێش بۆ یەکەمجار زیادکراون، بۆ ئەوەی دایک و باوکان سوودمەند بن. ئاماژەی بەوەش کرد، "مۆڵەتی بەخێوکار تەنیا دەدرێتە دایک و باوکی فەرمانبەر."