بەهۆی لافاوەوە رێگەی گوندێکی کەرکووک دادەخرێت و زیاتر لە 20 ماڵ گیریان خواردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
پەیامنێری رووداو لە نزیک پردەکە
پەیامنێری رووداو لە نزیک پردەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، پردی پەڕینەوەی گوندی ساری تەپە لە باشووری کەرکووک ئاو بردوویەتی و رێگەی هاتووچۆ لە دانیشتووانی گوندەکە داخراوە.
 
بۆ گواستنەوەی پەیامی خەڵکەکە پەیامنێری رووداو چووە ناوچەکە، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاوەکەوە نەیتوانی لە چەمەکە بپەڕێتەوە و لە دوورەوە پەیامی دانیشتووانی وەرگرت.
 
 لە گوندەکەدا زیاتر لە 20 ماڵی کورد دەژین کە ئێستا رێگەی هەردوو دیوی گوندەکەیان بەروودا داخراوە و ئاوی چەمەکەش تاوەکو دێت زیاد دەکات؛ بەهۆیەوە تەنانەت بۆ کاری زۆر پێویستیش ناتوانن لە گوندەکەیان دەربچن.
 
عەبدوڵڵا حەمید، دانیشتووی گوندی ساری تەپە لەبارەی دۆخەکەیانەوە دەڵێت: "وا هەفتەیەکە ئەمە دۆخمانە،هیچ رێگەیەکمان نییە،ئیدی ئەم ئاوەی هات و رێگەی داخست".
 
سوارە حەمید، دانیشتوویەکی دیکەی گوندەکە داواکارە و دەڵێت: "تەنیا داوا دەکەین دوو پردمان بۆ بکەن ئۆتۆمبێل بپەڕێتەوە". هاوکات غێدان جاف، یەکێکی دیکە لە دانیشتووانەکە ئاماژە بەوە دەکات: "لەنێو گوندەکەدا گیریمان خواردووە،هیچ رێگەیەکی دەرچوونمان نییە،ئەم رێگەیە هەیە وەک رێگەی سەرەکی".
 
گوندی ساری تەپە سەر بە ناحیەی لەیلانە. محەممەد وەیس، بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان رایدەگەیێنێت کە تاوەکو باران خۆش نەکاتەوە هیچ رێگەچارەیەکیان نییە، بەڵام دوای باران بەشێوەی کاتی چارەسەرێکی دەکەن و لە داهاتووشدا پردی گەورەیان بۆ دروست دەکەن.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان گوتی: "پارێزگار بەڵێنی پێیاندا ئەو پردەیان بۆ بکات،بەس لەو رۆژەوە تائێستا ئێمە نەوەستاوین ،پارێزگار و لیژنەی قەیرانەکان زۆر سەرقاڵین بەم لافاوەوە، ئێستا کاتی کارکردن نییە بۆیان جێبەجێ بکەین ،بەشێوەی کاتی دەتوانین بۆری دابنێین ،بەڵام بۆری ئاوەکە دەیبات،گەر بۆرییەکەش نەبات دەوروبەره دەبات،با ئەم بارانە تەواوبێت بە شێوەی کاتی بۆیان تەواو دەکەین".
 
هاوکات، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوی چەمەکانەوە، جگە لە ساری تەپە، لە سنووری ناحیەکانی شوان و قەرەهەنجیریش رێگەی ژمارەیەک گوند و ماڵ داخراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێوەر و پسوولەی ئاو. وێنە. رووداو

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو: 90%ـی هاوبەشان پێوەریان بەستووە و داشکاندنی قەرز کۆتایی دێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو داشکانە تایبەتەی بۆ قەرزی ئاو کرابوو کۆتایی دێت و تەنیا داشکاندنی 20%ـی بەردەوام دەبێت. باسی لەوەشکرد: "90%ـی هاوبەشانی ئاو پێوەریان بەستووە."