سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: دووشەممە لیستی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی ئادار دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.

رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەموو ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن وەزارەتەوە تەواو بووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەکە بۆ بەغدا دەنێرین و رۆژی دووشەممە دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق."
 
بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو، تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دەبرێت بۆ بەغدا.
 
تاوەکو ئێستا تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات بۆ عێراق نەنێردراوە. ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی گوتی: "ئەگەر رێکارەکان تەواو بن، لەگەڵ لیستی مووچە دەینێرین ئەگەر نا دەکەوێتە رۆژانی دواتر، بەڵام بە دڵنیایەوە ئەویش لە هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت".
 
24ـی ئاداری 2026،  تەیف سامی، وەزیری دارایی بە میدیای فەرمیی عێراقی گوت: "فەرمانگەی ژمێریاری دەستی کردووە بە وەرگرتنی نووسراوی یەکەکانی خەرجکردن، بە مەبەستی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران."
 
بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو مەرجانەی هەیە: لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی.
 
رۆژی 09-03-2026، لیستی مووچەی مانگی شوبات راگەیێندرا و لە رۆژانی 10، 11 و 12ی مانگی ئادار هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا

تورکیا: لەسەر سنووری ئێران هەموو رێکارێکمان گرتووەتەبەر

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەموو پلان و رێکارێکی پێویستیان لەسەر سنوورەکانیان گرتووەتەبەر و دەڵێت، "دۆخی سنوور ئارامە و هیچ کێشەیەک نییە."