رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 32ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
رۆژی شەممە (7-2-2026)، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە کرد.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە 06-02-1994 بە فەرمی خۆی راگەیاند. ئێستا ئەو حیزبە تەمەنی 32 ساڵە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکەم و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ