رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد و وەزیری تەندروستی راسپارد، "هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامی بدەن".
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگە لە سنووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکە 6 پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 30ـی دیکە بریندار بوون.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر سەردانی بریندارەکانی کرد و "سڵاو و رێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن".
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی راسپاردووە بۆ ئەوەی "هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجام بدەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ