کەشناسی هۆشداری دەدات؛ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لێزمەباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، لەگەڵ بارستە هەوایەکی سارد، شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری و بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
وردەکاریی شەپۆلەکە بەپێی کات:
 
شەوی پێنجشەممە 
 
لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، بارانبارین دەست پێ دەکات و بەرەو نیوەشەو دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورەبروسکە. ئەم شەپۆلە سەرەتا ناوچەکانی هەولێر، کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی و ڕاپەڕین دەگرێتەوە. لە دوای نیوەشەویشەوە لێزمەبارانەکە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەگرێتەوە.
 
رۆژی هەینی 
 
بارانی لێزمە لەسەر پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت. لە ناوچەکانی تری هەرێم باران بە شێوەی پچڕپچڕ دەبێت، بەڵام لە شەودا جارێکی تر لێزمەباران سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە لووتکەی شاخە بەرزەکاندا.
 
بڕی بارانی پێشبینیکراو (بە ملیمەتر):
 
هەولێر: 35 – 45 ملم
 
سلێمانی: 38 – 42 ملم
 
دهۆک: 25 – 30 ملم
 
کەرکووک: 24 – 28 ملم
 
هەڵەبجە: 38 – 44 ملم
 
گەرمیان: 36 – 42 ملم
 
کەشناسی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە لافاو بڵاوکردووەتەوە:
 
مەترسیی لافاو: ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاوی لەناکاو لە دۆڵ و ناوچە نزمەکان هەیە.
 
باوزەق: خێرایی با زیاد دەکات و لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو 50 کم.
 
هەورەبروسکەی بەهێز: داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە کاتی هەورەبروسکەدا لە ناوچە شاخاوییەکان و شوێنە کراوەکان دوور بکەونەوە و دەشڵێت، پلەی گەرما بۆ 2-3 پلە نزمدەبنەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا. وێنە رووداو

وەزارەتی کارەبا: 65%ـی هاونیشتمانیان 24 کاژێر کارەبایان هەیە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای رایگەیاند، کێشەی کوژانەوەی کارەبای دهۆک و هەولێر کە بەهۆی رەشەباوە دروستبووبوو چارەسەر کراوە. دەشڵێت: "65%ـی هاونیشتمانیان لە پڕۆژەی رووناکیدا 24 کاژێر کارەبایان هەیە."