رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی سێ کەسی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بە فێڵ دەستگیرکرد و گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، "چەند سکاڵایەکیان لەسەر تۆمارکراوە."
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک سكاڵای تۆماركرد و گوتی، لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوە و بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێكرد.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان توانراوە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە.
سەرکەوت ئەحمەد گوتی، "تۆمەتبارەکان تەنیا پارەی ئەو کەسەیان نەخواردووە و چەند سکاڵایەکی دیکەشیان لەسەر تۆمارکراوە."
هەر یەکە لە تۆمەتباران (د. ع. ك) لەدایكبووی 1983، (ف.ع. ع) لەدایكبووی 1975 و (ر. ف. س) لەدایكبووی 2001 بە بڕیاری دادوەر راگیراون. تۆمەتبار (د. ع. ك) لەدایكبووی 1983 لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ