دوو درۆن لە قەزای چۆمان کەوتنە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە رووداوی راگەیاند، دوو درۆن كەوتوونەتە خوارەوە، یەكێکیان لە نزیک باڵەخانەی چاودێریی كۆمەڵایەتی كەوتووە و ئەوەی دیکەیشیان نزیک لە شووقەکانی گوندی وەردە بووە.
 
قایمقامی چۆمان دەلێت، درۆنەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر بینای چاودێریی کۆمەڵایەتی کەوتووە.
 
کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان لە قەزای چۆمان لە کاتێکدایە، شەوی پێنجشەممە درۆنێک لە شاری سۆران کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
 
درۆنەکەی ئەمڕۆی چۆمان، شوێنەکەی قووڵکردووە و زیانی بە حەوشە و باڵەخانەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی شارەکە گەیاندووە. 
 
28ـی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە بەئامانجگرتنی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیلی دایەوە. 
 
لەو ماوەیەدا چەندین درۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کە دووکەڵ و رووناکیی ئاگر دەبینرێت

درۆنێک لە سلێمانی خرایە خوارەوە و گرووپێک بەرپرسیارێتییەکەی گرتە ئەستۆ

لە شاری سلێمانی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا و پەیامنێری رووداو دەڵێت، درۆنێک تێکشکێندراوە. هاوکات گرووپی چەکداریی سەرایای ئەولیاولدەم بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و رایدەگەیێنێت، "ئامانجێکی هەستیار"یان لە شارەکە پێکاوە.