رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوژینی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە بە رەچەڵەک هۆڵەندییە کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له برای به‌ڕێزم د. فوئاد حوسێن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى هاوسه‌رى، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆى و منداڵه‌کانی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ