حکومەت: مانگی 6 نزیکەی 95%ـی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە هاوکارییەکان بە ئەلیکترۆنی وەردەگرن

07-07-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بەپێی دوایین ئامار، نزیکەی 95%ی لیوا هاوبەشەکان هاوکارییەکانی مانگی حوزەیرانیان لە رێگەی سیستمی بانکیی دیجیتاڵییەوە وەرگرتووە.
 
ئەم رێژەیە زیادبوونێکی بەرچاو نیشان دەدات بەراورد بە مانگی پێشوو، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەی یاداشتە دەچەسپێنێت کە لەنێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە، بە مەبەستی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە رێگەی هەژماری بانکییەوە، بە گوتەی حکومەت.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم پێشکەوتنە هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی پڕۆژەی "هەژماری من" لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. تائێستا، زیاتر لە 750 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە کەرتی گشتی ناوی خۆیان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی تۆمار کردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 365 هەزار فەرمانبەری شارستانی مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی لە بانکە باوەڕپێکراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، بۆ ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، تائێستا نزیکەی 400 ئامێری پارە راکێشان (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دامەزراون و بەردەستن بۆ بەکارهێنان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە